Abdullah Shukur
15 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی دیموکراسی ١٥ی تەمووز و رۆژی یەکێتی نەتەوەیی، لەگەڵ خانەوادەی شەھیدان و بریندارەکانی ١٥ی تەمووز بەرەو پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز بەرێکەوت.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ ھاوسەرەکەی، ئەمینە ئەردۆغان لە شوێنی حەوانەی خۆی لە ناوچەی کسکڵی بەرەو ناوچەی نەقاشتپەپەی شاری ئیستانبوڵ بەڕێکەوت.
ئەردۆغان ھاوشانی ئەمینە ئەردۆغان و خانەوادەی شەھیدان و بریندارەکانی ١٥ی تەمووز لەکەڵ وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتتیەکان، بەرات ئاڵبەیراک و ژمارەیەک لە بەرپرسی دیکە بەشداری لە رێپێوانی یەکێتيی نەتەوەیی کرد و گەیشتە ئەو گۆڕەپانەی کە رێوڕەسمەی تێدا ئەنجام دەدرێت.
ئەردۆغان لەلایەن پارێزگاری ئیستانبوڵ، واسپ شاهین و بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیستانبوڵ مستەفا چاڵشکان لە گۆڕەپانەکە پێشوازی لێکرا.
ئەو ھاووڵاتیانەی کە بەشداریان لە رێپێوانەکە کردووە، بە ھەڵگرتنی ئاڵای تورکیا و وێنەی شەھیدانی ١٥ی تەمووز لە گۆڕەپانەکە ئامادەن.