ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاردانەوەی بەرامبەر پۆشینی جلوبەرگی دەستگیرکراوانی فەتۆ نیشاندا کە لەسەر تیشێرتەکەیان نووسراوی "ھەرۆ-قارەمان" ھەیە و لەوبارەیەوە گوتی: "لەو چەند رۆژەی رابردوودا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانمان قسەم کرد. ئیتر ئەمانە (دەستگیرکراوانی فەتۆ) ھەروەکو گوانتانامۆ بە یەک جۆرە جلوبەرگ (یەکپۆش) بھێنرێنە بەرامبەر دادگا".
ئەردۆغان بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز، بەشداری لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی ١٥ی تەمووز رۆژی یەکێتی نەتەوەیی و دیموکراسی کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی شەوی ١٥ی تەمووز رایگەیاند: "سوپاسی گشت تاکەکانی گەلەکەم دەکەم کە پشتیوانیان لە ئازادی ، ئاڵا ، نیشتمان ، دەوڵەت و داھاتووی خۆیان کرد".
ئەردۆغان گوتی: "ئەو باجەی داومانە قورسە. ھەرگیز گوزارشت لە فرمێسکی چاو و سک سووتانی دایکان، باوکان، ھاوسەران، خوشک و برایان و رۆڵەکانی شەھیدان ناکرێت. بەڵام لەبەرامبەر ئەو فیداکاری و گیانبەختکردوویەی شەھیدانماندا ئەو داھاتوو و سەربەخۆیەی بەدەستمان ھێناوە گوزارشت ناکرێت".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز گوتیشی: "ئەو ناپاکی و ھێرشانەی کردیانە سەر ئێمە، بە پێچەوانەی خواستی ئەوان، سوپاس بۆ خوا ئێمەی یەکخست و بەھێزترین کردین".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "ئەو رێکخراوانەی لە بەرامبەرمانن لەوانە نییە تەنھا بریتی بن لەو پێکھاتانەی کە دەیانبینین. دەمەوێ ئەوەش بزانن تورکیاش بریتی نییە لەوەی کە دەیزانن. نەریتی ھەزاران ساڵەی دەوڵەت لە پشتی ئێمەیە. پێویستە ئەوەش بەم شێوەیە بزانن. شارستانییەتییەکی ھەزار و ٤٠٠ ساڵە لە پشتی ئێمەیە".
سەرکۆماری تورکیا لە بەشێکی قسەکانیدا گوتیشی: "ئێمە وەک گەل و وڵات لە چوارچێوەی ئەو وانانەی کە لە ١٥ی تەمووز وەرمانگرتووە، لە رێگامان بەردەوام دەبین. خوا لەم ناپاکیانە و ئەو ھێرشانەی کە دەکرێ، بمانپارێزێت".
ئەردۆغان ھەر لەوبارەیەوە گوتیشی: "لەبیر ناکەین و لەبیری کەسیش ناچێتەوە. ئەگەر ئەو وانانەی کە ١٥ی تەمووز فێری کردین، بە باشی نەخوێنین ئەوا لەوانەیە ١٥ی تەمووزی نوێ دووبارە ببێتەوە. لە پاڵ ئەمەش ئەگەر ١٥ی تەمووزێکی دیکە دووبارە ببێتەوە ئەوا ئەمجارە نازانین دوژمنەکانمان بە کام یاری و پشتیوانی کێ رووبەڕوومان دەبنەوە. مووسڵمانان کەسانی ژیرن. دوو جار لە کونێک پێوەنادرێن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاردانەوەی بەرامبەر پۆشینی جلوبەرگی دەستگیرکراوانی فەتۆ نیشاندا کە لەسەر تیشێرتەکەیان نووسراوی "ھەرۆ-قارەمان" ھەیە و لەوبارەیەوە گوتی: "لەو چەند رۆژەی رابردوودا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانمان قسەم کرد. ئیتر ئەمانە (دەستگیرکراوانی فەتۆ) ھەروەکو گوانتانامۆ بە یەک جۆرە جلوبەرگ (یەکپۆش) بھێنرێنە بەرامبەر دادگا".
ئەردۆغان گوتیشی: "کەسانێک بە پێداگیرییەوە دەڵێن کودەتای کۆنتڕۆڵکراو. بەمجۆرە دەیانەوێت درۆ بۆ خۆڕاگرە شکۆدارەکەی گەلەکەمان ھەڵبەستن. ئەمە بێڕەوشتی و بێئەدەبییە. راستی راستییە، ئەو شەوە کاتژمێر ٢٣:١٥ لە فڕۆکەخانە دادەبەزێت. لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ کە دەیان ھەزار خوشک و برامان لەوێیە. تانکەکان لەبەردەم ڤی ئای پین و دێن. تانکەکان لەوێ دەوەستن. ئەو برا بەڕێزە ناچێتە دەرەوە. سەرەتا دەترسێ و دەڕۆن و کۆدەبنەوە. دوای کۆبوونەوەکە لە ژێر چاودێری تانکەکان ئەو کەسەی پێی دەڵین کڵچدارئۆغڵو لەوێ دەڕوا و دەچێتە سەرۆکایەتی شارەوانی باکرکۆی. لە میتنینگەکەی یەنیکاپی بانگھێشتی ئەو برا بەڕێزەشمان کرد. زانیبام بانگھێشتم نەدەکرد. ئەوانە دواتر دەزانین. سەرەتا بە نەرێنی وەڵامی بانگھێشتەکەمانی دایەوە. لە دوا چرکەساتەکان رایگەیاند کە لەوانەیە رۆژی ھەینی بێت. بەڵام ئەو رۆحیەتی یەنیکاپی کاریگەری لەو نەکرد و ھاتووە دەڵێ 'کودەتای کۆنتڕۆڵکراو' مرۆڤ شەرم دەکات شەرم. ئەوە بێڕێزی و سوکایەتییە بە ٢٥٠ شەھیدەکەمان و دوو ھەزار و ١٩٣ بریندارمان. سوکایەتی و بێڕێزییە بەرامبەر گەلەکەمان. چۆن چۆنی ئاوا دەڵێی. ئەم گەلە وەک تۆ ترسنۆک و تۆقیوو نییە، ئەو گەلە دلێرە دلێر. ئەو دلێرییە لە تۆدا نییە. ئەمە بەرەنگاربوونەوەیە بەرەنگاربوونەوەی ترسنۆکان نییە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەر لەبارەی ھەوڵی کودەتاکەوە زیاتر گوتیشی: "ئیتر دادگا ھێواش ھێواش بڕیارەکانی خۆی لە دۆزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ دەردەکات. دڵنیابن لەوەی ھیچ ناپاکێک لەم وڵاتە بێ سزا نامێنێتەوە. ئەم گەلە ھەروەکو چۆن دەزانێ ئەو کەسانەی کە خزمەتی دەکەن لەسەر سەری خۆی دانێت، ئەواش دەزانێ سەری ئەو کەسانە برزێنێتەوە کە ناپاکی لەگەڵ دەکەن".
ئەردۆغان ھەروەھا گوتی: "ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز یەکەم ھێرش نییە بۆ سەر گەلەکەمان و دوا ھێرشیش نابێت. زۆر باش دەزانین رێکخراوە تیرۆریستییەکان وەک داشی دامە بەکاردەھێنرێن. باش دەزانین فەتۆ تەنھا فەتۆ نییە، پەکەکە تەنھا پەکەکە نییە داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکەش بەھەمان شێوە تەنھا گوزارشت لە رووخساری خۆیان ناکەن. باشیش دەزانین کێن ئەوانەی لە پشتی ئەوانەوەن، بەڵام راستیەکەی ئەوەیە تاکو سەربازەکان (یاری شەتڕەنج) نەخورێن قەڵاکان، فیلەکان، ئەسپەکان ناگیرێن و کش مەلیک ناکرێت".
سەرکۆماری تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە گەلێکین بە درێژای مێژوو ھەمیشە بە ئاگر تاقیکراینەوە و لە نێو ناپاکی دوژمنەکانمان کوڵاوین و پێراگەیشتووین. ئێمە قەومێکی کۆچبەری ئاسایی نین، ئێمە گەلین، ئەوانیش بەڵان، جیاوازی ئێمە ئەوەیە".
ئەردۆغان ھەر لە گوتارەکەیدا رایگەیاند: "ئەو جیاوازیەی لەنێوان ئەو کۆمەڵگا مرۆڤایەتیانەی بە رێکەوت لەگەڵ یەکن و گەلان ئەوەیە کە کۆمەڵگاکان لە پێناو بەرژەوەندی کاتی بەیەکەوەن، بەڵام گەل رابردووی ھاوبەش، بەھای ھاوبەش، خەونی ھاوبەشی ھەیە. لە پێناوی ئەوەشدا لەکاتی پێویستدا گیانی خۆی دەبەخشێت. گەلی تورک لە ١٥ی تەمووز وەک ئەوەی چەندین جار بە درێژایی مێژووی ھەزاران ساڵەی نیشانیدابوو جارێکی دیکە سەلماندییەوە لە پێناو پاراستنی پیرۆزییەکانی لە مردن سڵ ناکاتەوە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە کودەتاچییەکانەوە گوتیشی: "ئەگەر سەیر بکەن ئەو کودەتاچیانەی کە بەشداریان لە ١٥ی تەمووز کردووە تاکو ئێستا ھیچ پەشیمانیەکیان نەنواندووە، بە شێوەیەکی گشتی ئەندامانی دیکە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆش بەم شێوەیەن. ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەمانە بە ئەنقەست ویستیان چەقۆ لە پشتی وڵاتەکەمان بدەن. ئەو ناپاکانە کاتێکی زۆریان دەبێ بۆ بیرکردنەوە کاتێک لەوبەری دیوارەکانی بەندیخانە دەرزێنەوە".
ئەردۆغان لە بەشێکی گوتەکانیدا رایگەیاند: "ئێمەی گەلی تورک کە زیندووانمان شکۆدار و مردووانمان پایەبەرزن، رەزامەندی لەسەردراوی داھاتووی جوگرافیا، ناوچەکەمان و جیھانین. ھێرشە دزێوەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و یارییە نھێنییەکانی ئەو ھێزانەی ئەو رێکخراوانە بەکاردەھێنن چۆکمان پێدانادەن. ئێمە ئەو رۆژەی ئەو رۆحیەتە، ئەو باوەڕ و مەبدەئەمان لەدەستدا لەناو دەچین. زۆر وریای ئەوە بن. خوا یار بێت ئەو رۆژە ھەرگیز نایەت. ئەگەر پێویست بکات جارێک دەمرین و ھەزار جار دەژینەوە. بە ترساندنی مەرگ بە مردن بەردەوام دەبین لەسەر رێگاکەمان. بێوچان و بەردەوام بەو باوەڕ و بوێریەی لە دڵماندایە، بەو ھێزەی لە مەچەکەکانماندایە بەردەوام دەبین".
لەبارەی ئاماری دەستگیرکراوانی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، ئەردۆغان گوتی: "لە رۆژی کودەتاکەوە تا ئەمڕۆ ١٣٤ ھەزار کەس دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە، لەوانەیش ٥٠ ھەزار و ٤٠٠ کەسیان دەستبەسەرکراون. نزیکەی ھەشت ھەزار و ٥٠٠ ئەندامی رێکخراوەکە بریاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە کە ھەڵاتوون. زیاد لە پێنج ھەزار دامەزراوەی وەک رێکخراو، وەقف، قوتابخانە، دەرسخانە، سەندیکا، زانکۆ و دەزگای میدیایی کە پەیوەندیان بە فەتۆوە ھەیە داخراون. سامانەکانیشیان خراونەتە سەر خەزێنە واتا گەل. ھەرچییەک رێکخراوەکە بە فێڵ لە خەڵکەکانمانیان زەوت کردبوو گەڕێندرایەوە بۆ خاوەنە راستەقینەکانیان.ھەروەھا ئەو کۆمپانیا تایبەتانەی دەرکەوت کە پەیوەندیان لەگەڵ ئەو رێکخراوی ناپاکیەدا ھەبوو کە ژمارەیان نزیکەی ھەزار کۆمپانیا دەبوون لەرێگەی دانانی قەیووم بۆیان کۆنترۆڵ کران. ئەو رێوشوێنانە تەنیا بەرامبەر فەتۆ نەگیراوەتەبەر، بەڵکو رێوشوێنی ھاوشێوە بەرامبەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە گیراوەتەبەر کە وەک مەدالیای دوو روو لەسەر ھەمان رێگەیە".
news_share_descriptionsubscription_contact

