06 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
كۆنیا – AA
باخچه‌ی په‌پووله كه‌مه‌ره‌ییه‌كانی كۆنیا كه فراوانترین گۆڕه‌پانی فڕینی په‌پووله‌یه له ئه‌ورووپا له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌یه‌وه له ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا پێشوازیی له یه‌ك ملیۆن و ٥٠١ هه‌زار گه‌شتیار كردووه.

خانووی پلاستیكی په‌پووله‌كان كه چه‌ندین جۆر رووه‌كی كهمهرهییشی لێیه و تێیدا په‌پووله‌كان به ئازادانه هه‌ڵده‌فڕن بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانیی.
رێكخه‌ری باخچه‌ی په‌پووله كه‌مه‌ره‌ییه‌كانی كۆنیا، یاسین سه‌لڤی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له ده‌سپێكی كردنه‌وه‌ی باخچه‌كه‌وه له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه تا ئێستا پێشوازییان له یه‌ك ملیۆن و ٥٠١ هه‌زار گه‌شتیار كردووه.
راشیگه‌یاند: "جاران خه‌ڵك زیاتر به‌هۆی بوونی گڵكۆی حه‌زره‌تی مه‌ولاناوه سه‌ردانی كۆنیای ده‌كرد، ئیدی به‌هۆی كردنه‌وه‌ی ئه‌م باخچه‌یه‌ش خه‌ڵك روو لێره ده‌كات. له ناو گه‌شتیارانی بیانی‌دا زیاتر خه‌ڵكی تایلاند، له‌دوای ئه‌وانیش خه‌ڵكی مالیزیا سه‌ردانی باخچه‌كه‌یان كردووه".
باخچه‌ی په‌پووله كه‌مه‌ره‌ییه‌كانی كۆنیا، ده‌كه‌وێته سنووری شارۆچكه‌ی سه‌لجوق، جگه له دووشه‌ممه ته‌واوی رۆژه‌كانی هه‌فته له كاتژمێر ٠٩:٠٠ه‌وه تاكو ١٧:٠٠ پێشوازیی له سه‌ردانیكه‌رانی ده‌كات.