Bilal Kahyaoğlu
03 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2023
کاستامۆنو - AA
بەشێکی زۆر لەو ٦٤٩ یەکە نیشتەجێبوونەی کە لە قەزای بۆزکورت سەربە پارێزگای کاستامۆنو لە لایەن فەرمانگەی یەکەی نیشتەجێبوونی بەکۆمەڵ (TOKİ) لە دوای لافاوەکەی ساڵی ٢٠٢١ بۆ لێقەوماوان دروستی کرابوون، رادەستی خاوەنەکانیان کران.
هەوڵێکی چڕ بۆ سڕینەوەی ئاسەواری لافاوەکەی بۆزکورت کە بەهۆیەوە ٦٥ کەس گیانیان لەدەست دا و حەوت کەس بێسەروشوێن بوون و دەیان باڵەخانە زیانیان بەرکەوت، ئەنجام درا.
%2FNew%20folder%20(12)%2FAA-31572235.jpg)
تیروپشک بۆ دابەشکردنی یەکەکان بەسەر ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەوە ماڵەکانیان لەدەستداوە ئەنجامدرا. یەکەکانی نیشتەجێبوون وردە وردە رادەستی خاوەنەکانیان دەکرێن. ئەو یەکانەی لە ناوچەکانی ٢ و ٤ی قەزاکە دروستکراون دەڕواننە دەریای رەش.
قایمقامی قەزای بۆزکورت، موراد ئاتیجی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، دوای کارەساتی لافاوەکە، دەوڵەت شانبەشانی سەرجەم دامودەزگا و رێکخراوەکان دەستی بە کارکردن کرد.
%2FNew%20folder%20(12)%2FAA-31572237.jpg)
موراد ئاتیجی ئاماژەی بەوە دا کە دوای پرۆسەیەکی خێرای بیناسازیی، نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر تیروپشک بۆ رادەستکردنی یەکەکان ئەنجامدرا و گوتی: "هاوڵاتییەکانمان دەستیان کرد بە نیشتەجێبوون لە خانووەکانیان. ئێمە ٦٤٩ خانوومان لە ناوەندی قەزاکە دروست کرد. تیروپشکمان بۆ ٦٠٠یان ئەنجام دا. لە پێنج ناوچەی قەزاکەدا، شوێنی نیشتەجێبوونمان دروست کردووە ".
قایمقامی قەزای بۆزکورت، موراد ئاتیجی گوتیشی: "دەتوانین بڵێین جوانترین قەزامان لە دەریای رەش بونیات ناوە، هاووڵاتییانمان زۆر رازین، یەکەی نیشتەجێبوونمان لەسەر ئەو گردە دروست کردووە کە پێی دەڵێین گردی کەشناسی و دەڕوانێتە دەریای رەش، هاووڵاتییانمان لەو شوێنە جوان و هەوا پاکەدا دەست بە ژیان دەکەن".
%2FNew%20folder%20(12)%2FAA-31572243.jpg)
عەزیمە ئەر کە یەکێکە لە دانیشتوانی قەزاکە بە بەبیری هێناوە کە بەهۆی لافاوەکەی ١١ی ئابی ٢٠٢١ بە پڕۆسەیەکی سەختدا تێپەڕین و گوتی: "بەخێرایی دەست کرا بە دروستکردنی خانووەکان، خوای گەورە لە دەوڵەتەکەمان رازی بێت، ئەوان لە پشتمانەوە وەستان".
لە بەرامبەردا نەوزاد شەن رایگەیاند کە ماڵەکەی زۆر بەدڵ بووە و گوتی: "لە ١٥ی ئایاردا لە ماڵەکەمان نیشتەجێ بووین. ئێرە کەشێکی جوانی هەیە. ماڵەکەمان دەڕوانێتە دەریاوە. خوای گەورە لەو کەسانە رازی بێت کە لە بونیاتنانی ماڵەکەماندا رەنجیان کێشا".
%2FNew%20folder%20(12)%2FAA-31572248.jpg)