Ahmet Sertan Usul
02 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چالاکی خستنی نۆ تیرۆریستی پەکەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە ناوچەی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە؛ ''سوپای تورکیا کە هێز لە گەلە رەسەنەکەمانەوە وەردەگرێت، بێ پچڕان بەردەوامە لە لەناوبردنی تیرۆریستان لە باکووری عێراق. نۆ تیرۆریست کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق بەدیکران لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە چالاکی خران. هەتا لەناوبردنی دوایین تیرۆریست لە ناوچەکە، ئۆپەراسیۆنەکانمان پێداگرانە درێژەیان دەبێت''.