Necat Hazar,Ahmet Okur,Rewa Mahmood Hasan
26 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2019
وان - AA
لە شارۆچکەی ئاهلات سەربە پارێزگای بەدلیس، ٩٤٨هەمین ساڵیادی سەرکەوتنی مالازگرت کرایەوە.
لە ئاهلات کە بەدەروازەی هاتنە ژوورەوەی تورکەکان هەژمار دەکرێت بۆ ئانادۆڵو، ٩٤٨هەمین ساڵیادی سەرکەوتنی مالازگرت کرایەوە.

مەراسیمەکە سێ رۆژە بەدەوامە و تیایدا پێشبرکێی گورگەشینی تورکە قرغیزییەکان، تیربازی و زۆرانبازی نمایش کران.
لە ژمارەیەک نمایشدا دیمەنی شانۆیی یەکەکانی ئەسپسواری ئەنجامدرا کە ئامادەبووانی سەرسام کرد.

شەڕی مالازگرت لە ٢٦ ئابی ١٠٧١ زایینی لە نێوان سوپای دەوڵەتی سەلجوقی و سوپای ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتی روویدا و بە سەرکەوتنی سوپای سەلجوقی کۆتایی هات.
