Tanju Özkaya, Serdar Açıl
09 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره تانه‌ی له ئازادكردنی به‌ناو به‌رپرسی لۆجیستی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه، ئیبراهیم پارم دا كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT) له شنگال باكووری عێراق قۆڵبه‌ست كرا و ١٠ی شوباتیش هێندرایه‌وه توركیا.
دوێنێ ئیبراهیم پارم هێندرایه به‌رده‌م دادوه‌ر له هۆبه‌ی چواری دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره و داوای له داواكاری كۆماریی و دادگای سوڵحی سزاكان كرد، سوود له مادده‌كانی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ر وه‌ربگرێت.
ئیبراهیم پارم زانیاری داوه له‌باره‌ی رێكخستنه‌كانی رێكخراوه‌كه و داوای كردووه پرۆسه‌ی دادگاییكردنی به‌بێ ده‌ستبه‌سه‌ركردن به‌ڕێوه‌بچێت.
دوای به‌رگریكردن له تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن پارێزه‌رانییه‌وه، ده‌سته‌ی دادگا بڕیاری ئازادكردنی ئیبراهیم پارم-ی دا به مه‌رجی دادوه‌ریی.
دوای ئه‌م بڕیاره سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی دادگا دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان له سكاڵانامهكهی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره كه تانه‌ی له‌و بڕیاره داوه، ئاماژه به‌وه دراوه، ئیبراهیم پارم كه له ده‌ره‌وه‌ی توركیا قۆڵبه‌ست كراوه تۆمه‌تباری هه‌ڵاتووە، بۆیه بڕیاری ئازادكردنی به مه‌رجی دادوه‌ریی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نابێت و داوای كردووه ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێته‌وه.