ئورفا
ژمارەیەکی دیکە لە هاووڵاتییانی سووریا کە لە شارۆچکەی ئەقچەقەلەی تورکیا دەژیان، گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
بەپێی زانیارییەکان ژمارەیەک هاووڵاتی سووری کە لەبەردەم دەروازەی سنووری ئەقچەقەلە کۆببوونەوە و ژمارەیەکیان ئافرەت و منداڵ بوون، بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان داوای رێگەپێدانیان لە بەرپرسان کرد.
ئەو سوورییانە کە ماوەیەک لەبەردەم دەروازەکەدا چاوەڕێیان دەکرد دوای ئەوەی رێگەیان پێدرا لەگەڵ هەندێک لەو کەل و پەل و پێداویستییانەی لەگەڵ خۆیان هێنابوویان گەڕانەوە شاری گرێ سپی سەر بە پارێزگای رەقە باکووری سووریا.
لەم نێوەندەشدا رێوشوێنی ئەمنی لەسەر سنوور گیراوەتە بەر.