Burak Karacaoğlu,Abdullah Shukur
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2019
ئیدلب - AA
یەکەمین چالاکی دەورییەی سوپای تورکیا، لە "ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلب" کۆتاییھات.
لە چوارچێوەی بڕیاری لووتکەی سۆچی لە نێوان تورکیا، رووسیا و ئێران لە ١٤ی شوباتی رابردوو، یەکەمین چالاکی دەورییە لە "ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلب" کۆتاییھات.
ئەم دەورییە کاتژمێر٢ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆی تورکیا لە خاڵی چاودێری ژمارە ٦ی گوندی تەلئەیس-ی سەر بە شارۆچکەی ئەلحەدەر دەستیپێکرد.
ھاوکات دەورییەکەی سوپای تورکیا لە خاڵی چاودێری ژمارە ٨ی گوندی سرمانی سەر بە شارۆکەی ماراتینومان کۆتاییھات.
ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەمبارەیەوە گوتبووی: "ئەمڕۆ جگە لە ناوچە سنوورییەکانی دەرەوەی ئیدلب دەورییەکانی رووسیا و لە ناوچە لە چەک داماڵراوەکانیش دەوریەی تورکیا دەست پێ دەکات".
رژێمی ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران، رێککەوتنامەی سۆچی پێشێل دەکەن و لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە ئەنجامی ھێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلب، بەلانی کەم ١١١ سڤیل گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٣٥ کەس برینداربوون.
سوپای تورکیا لە چوارچێوەی رێککەوتنەکانی ئاستانا، ١٢ی خاڵی چاودێری لە ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلب ھەیە. ھاوکات سوپای رووسیاش خاوەنی ١٠ خاڵی چاودێرییە لەم ناوچەیە.