Burak Karacaoğlu,Selen Temizer,Levent Tok,Ramal Abdullah Mahmood,Rewa Mahmood Hasan
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2019
ئیدلب – AA
ده‌ورییه‌كانی سوپای توركیا له "ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له پارێزگای ئیدلب" ده‌ستی پێكرد.
له میانی بڕیاری توركیا، رووسیا و ئێران له لووتكه‌ی سۆچیدا له ١٤ی شوبات سوپای توركیا ده‌ستی كرد به ده‌ورییه‌كانی له "ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له پارێزگای ئیدلب".
دهورییهكان له میانی رێككه‌وتنه‌كه‌دا له ناوچه‌ی داماڵراو له پێكدادانه‌كان له باكووری ئیدلبه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و بۆ باشووری پارێزگای حه‌له‌ب درێژ دهبنەوه.
ئێستا سه‌ربازانی سوپای توركیا له شه‌ش خاڵدان له سووریا كه ئه‌وانیش بریتین له "كه‌فه‌ر لوسین و دانا له باكووری ئیدلب، ئه‌تاریب له رۆژئاوای حه‌له‌ب، گهمماری، قهناتیر و ته‌ل ئه‌یس له باشووری رۆژئاوای حه‌له‌ب".
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دهورییهكان به‌رده‌وام بن.
وه‌زیری به‌رگری توركیا خولوسی ئاكار له‌میانی به‌شداری كردنی له مێزی سه‌رنوسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند كه له‌مڕۆدا سوپای توركیا له ناوچه‌ی داماڵینی چه‌ك، سوپای رووسیاش له ناوچه‌ی سنووریی ده‌ره‌وه‌ی ئیدلب ده‌ست ده‌كه‌ن به چالاكی پاسه‌وانییه‌كان.
سوپای توركیا له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاستانادا له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب ١٢ خاڵی چاودێری ئاگربڕی هه‌یه. سوپای رووسیاش ١٠ خاڵی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د سه‌ره‌ڕای هه‌موو رێككه‌وتنه‌كان، به‌ناوچه‌كانی داماڵینی چه‌كیشه‌وه له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمه‌وه لانی كه‌م ١١١ سڤیل گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و ٣٣٥ ی تریش برینداربوون.