Tanju Özkaya
13 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سێ له تۆمه‌تبارانی ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ر كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی هه‌ده‌په به‌ر له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥ له دیاربه‌كر، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌س، هه‌ریه‌كه‌یان به پێنج جار زیندانیی هه‌تاهه‌تایی قورسكراو سزادران.
له دانیشتنه‌كه‌ی دادگادا كه به پاساوی ئه‌منیی له دیاربه‌كره‌وه بۆ دادگای دووه‌می سزا قورسه‌كان له خۆرئاوای ئه‌نقه‌ره گوازرابوویه‌وه، تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌كه، پارێزه‌ران و سكاڵاكاران ئاماده‌بوون.
له دانیشتنه‌كه‌دا گوێ له‌و سكاڵاكارانه گیرا كه نه‌توانرابوو له دانیشتنی پێشوودا گوێیان لێبگیرێت، دواتر داواكاری گشتیی كۆماریی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی كه دانیشتنی رابردوو پێشكه‌شیكردبوو، تۆمهتنامهكهی خوێنده‌وه.
دوای وه‌رگرتنی گوته‌ی پارێزه‌ران، دوایین گوته له تۆمه‌تباران پرسرا. پاشان فه‌رمانی ده‌سته‌ی دادگا، خوێنرایه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تباران، ئۆرهان گۆنده‌ر، موسته‌فا كڵنچ و ئیسماعیل كۆركماز به تاوانه‌كانی كوشتنی چوار كه‌س و پێشێلكردنی شیرازه‌ی ده‌ستووریی، به پێنج جار زیندانییكردنی هه‌تاهه‌تایی سزادران.
تۆمه‌تباری پێنجه‌م، بورهان گۆك كه به‌بێ ئامادەبوونی دادگاییدهكرا، بێتاوانیی له سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان راگه‌یه‌نرا و دۆسیه‌ی تۆمه‌تباری هه‌ڵاتوو، ئیلهامی باڵی، جیاكرایه‌وه.