Orhan Onur Gemici,Sertaç Bulur
13 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
لە میانی لێکۆڵینەوە لە رێکخستنەکانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی لە نێو وەزارەتی دادی تورکیادا ٥٠ لەو ٨٤ کەسە دەستگیر کراون کە ٢٣یان بەردەوامن لە ئەرکەکانیان.
تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە نایاساییەکان'ی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە لە سەر راسپاردەی سەرۆکایەتی داواکاریی کۆماریی ئەنقەرە لە ھەڵمەتێکی ھاوکاتدا لە ١٦ پارێزگای تورکیا ٥٠ لەو ٨٤ تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە ٢٣یان بەردەوامن لە ئەرکەکانیان.
ھەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانی دیکە.
باڵکئەسیر.. ئۆپەراسیۆن بۆ سەر پێکھاتەی فەتۆ لەناو دامەزراوەی دادلە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لە لایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری باڵکئەسیر لە ١٤ پارێزگای تورکیا کە ناوەندی لێکۆلینەوەکە باڵکئەسیرە بەڕێوەدەچێت بۆ سەر پێکھاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/ پێکھاتەی دەوڵەتی ھاوتەریب (فەتۆ/پەدەیە) لەناو دامەزراوەکانی داد و سزا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٢٦ گومانلێکراو دەرکرا.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان و قاچاغچێتی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی باڵکئەسیر، لە پارێزگاکانی باڵکئەسیر، ئەنقەرە، نیغدە، بورسا، ئیستانبوڵ، تۆکات، سامسون، باتمان، ئەنتاڵیا، ئیزمیر، ئایدن، عەنتاب، ئورفا و ماردین ئۆپەراسیۆنی ھاوکاتیان دەستپێکرد.