كیلیس
سەعات 11 و 30 خولەكی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو، بە فڕۆكەیەكی تایبەت لە ئەنقەرەوە گەیشتە شاری عەنتاب و لەوێوە بەڕێگای وشكانی بەرەو شارۆچكەی ئەیبەیلی سەربە پارێزگای كیلیس بەڕێكەوت.
شاندی یاوەری داودئۆغڵو پێكهاتبوو لە هەریەك لە نەجدەت ئۆزێل سەرۆك ئەركانی سوپا، وەجدی گیۆنول وەزیری بەرگری، سەباحەدین ئۆزتورك وەزیری نێوخۆ و مەهمەت شیمشەك وەزیری دارایی لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتار.
لەڕێگای شارۆچكەكەدا داودئۆغڵو لە گوندێكی سەر رێگاكە دابەزی و وتەیەكی پێشكەشی دانیشتوانی گوندەكە كرد كە بۆ پێشوازی كردن هاتبوونە سەر ڕێگاكە.
خەڵكەكە داوای ئارامی سنوورەكانیان لە داودئۆغڵو كرد و ئەویش لەوەڵامدا گوتی: "ئەگەر ئەودیو سنوور ئارامبێت سنوورەكان ئارامدەبن".
ناوبراو لە وتەكانیدا ئاماژەی بەوەدا هاتووە تا شوێنی ئەو رووداوە لەنزیكەوە ببینێت كە ئەفسەر مەهمەت یاڵچنی تێدا كوژرابوو.
دواتر داودئۆغڵو سەردانی ئەو سەربازگەیەی كرد كە مەهمەت یاڵچنی تێدا كوژرابوو.
دوای ئەوەی داودئۆغڵو لەگەڵ سەربازانی سەربازگەكەدا نانی نیوەڕۆی خوارد زانیاری لێوەرگرتن.
سەردانەكەی داودئۆغڵو بۆ سەربازگەكەی سەر سنووری سووریا ماوەی سەعات و نیوێكی خایاند و دوور لەچاوی كامێراكان بەڕێوەچوو.