Zeynep Rakipoğlu,Fatma Nur Duman,Mehmet Yusuf Melikoğlu
06 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2024
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئامانجەکە ئیدلب، حەما، حومس و بێگومان دیمەشقە. تا ئێستا ئەم ڕێپێوانەی ئۆپۆزسیۆن بەردەوامە. ئێمەش چ لە ڕووی هەواڵگریی و هەموو میدیاکانەوە چاودێری دەکەین. بێگومان دەڵێم هیوادارین بەبێ هیچ زیانێک ئەم ڕێپێوانە لە سووریا بەردەوام بێت، ئەگەر وەبیرتان بێت ئێمەش بانگەوازێکمان بۆ ئەسەد هەبوو. گوتمان 'وەرە با بەیەکەوە ئایندەی سووریا دیاری بکەین'. بە داخەوە وەڵامێکی ئەرێنییمان لە ئەسەد وەرنەگرت".
لە پاش ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی حەزرەتی عەلی لە ئیستانبوڵ، سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و وەڵامی پرسیارەکانیانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دۆخی سووریا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئامانجەکە ئیدلب، حەما، حومس و بێگومان دیمەشقە. تا ئێستا ئەم ڕێپێوانەی ئۆپۆزسیۆن بەردەوامە. ئێمەش چ لە ڕووی هەواڵگریی و هەموو میدیاکانەوە چاودێری دەکەین. بێگومان دەڵێم هیوادارین بەبێ هیچ زیانێک ئەم ڕێپێوانە لە سووریا بەردەوام بێت، ئەگەر وەبیرتان بێت ئێمەش بانگەوازێکمان بۆ ئەسەد هەبوو. گوتمان 'وەرە با بەیەکەوە ئایندەی سووریا دیاری بکەین'. بە داخەوە وەڵامێکی ئەرێنییمان لە ئەسەد وەرنەگرت. لە ئێستادا لە دوای ئیدلب کە ئیدلب تەواو کۆنترۆڵکراوە، ئێستا حومس سەرلەنوێ لە دەستی ئۆپۆزسیۆندایە و بەرەو دیمەشق پێشڕەوی هەیە. هەموو ئەوەی لە ناوچەکە بەردەوامە، ئەم ڕێپێوانە کێشەدارانە بەو شێوەیە نییە کە ئارەزووی دەکەین، دڵمان ئەمانە ناخوازێت. بەداخەوە ناوچەکە لە کێشەدایە".
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "دوێنێ لە لوبنانەوە، هەر لە بەڕێز سەرۆکوەزیرانەوە هەواڵێکم پێگەیشت، داخوازی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەودا هەیە. ئەگرەێکی زۆرە کۆببینەوە. وەک دەزانن لوبنان لە دۆخی زۆر سەختدایە. لە جۆلان و بەیروت هەموو شوێنێک تەختی زەوی بووە. کێشەیەکی لەم شێوەیە بوونی هەیە، بێگومان ئێمەش ئەوەی لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین، بەڵام لە میسر بە واتایەکی جددی داواکاری هاوکاری و پێویستی هەیە. پشتیوان بەخودا وەک تورکیا بەردەوام دەبین لەسەر ئەوەی لەدەستمان بێت ئەنجامی بدەین بۆ ڕەواندنەوەی ئەم پێداویستیانە، بەتایبەتیش لەسەر هەمان هێڵ داواکاری بۆ هاوکاری هەیە. لە سەردەمێکدا کە جیهان بێدەنگە ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر هاوکارییەکانمان".