Rawan Subhi Obaiullah
06 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2024
دھۆک - AA
لەپێناو جوانکردن و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی شاری دھۆک، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ٤٠ ھەزار و ٦٠٠ نەمامی پێشکەش بە پارێزگای دھۆک کرد و، ھەر ئەمڕۆ لە پارکێکی گشتیی لە گەڕەکی گرێی سووری لە سەنتەری شارەکە دەست بە چاندنیان کرا.
ئەو نەمامانە لە شاری دیاربەکرەوە بۆ پارێزگای دھۆک دابینکراون، کە پێکدێن لە نەمامی کاژ، گوێز و چەندین جور نەمامی دیکە.
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، ئانل بۆرا ئینان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ھاوبەشدا لەگەڵ پارێزگاری دھۆک، عەلی تەتەر ڕایگەیاند: "ئەم جۆرە نەمانەی بۆ شاری دھۆکمان ھەلبژاردووە، بۆ خاک و کەشوھەواکەی گونجاون. ھیوادارین ئەم ھەنگاوەمان ببێتەی مایەی زیادبووی ڕێژەی سەوزایی شاری دھۆک. بەنیازین لە شارەکانی دیکەش ئەم جۆڕە چاڵاکییانە ئەنجام بدەین. لە بەرامبەر ڕەفتاری تیرۆریستان بۆ سوتانی دارستان، ئێمە لەگەڵ ھاوڕێیانمان بەردەوام دەبین لە پڕۆژەی نەمام چاندن و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی".
لایی خۆیە، پارێزگاری دھۆک، عەلی تەتەر ڕایگەیاند: "سوپاسی وڵاتی تورکیا دەکەین بۆ دابینکرنی ئەم نەمامانە، تورکیا یەکێکە لەو وڵاتە گەورانەی ئێمە زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانییمان لەگەڵدا ھەیە، ھەروەھا لە ڕووی سیاسی و کلتووریش پەیوەندی باشمان لەگەڵ تورکیا هەیە و خواستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆماری تورکیا دووپات دەکەینەوە".
لەناو سەنتەری شاری دھۆک ١٢ پارک ھەن کە چواریان لە قۆناغی جێبەجێکردندان، ڕێژەی سەوزایی لە شارەکە سەدا ١٤یە و، بە تەواوبوونی ھەردوو پارکی سەرھەڵدان و ئالووکا کە لەسەر ڕووبەری ٧٠٠ دۆنم زەوی بنیات نراون ڕێژەکە بۆ زیاتر لە سەدا ٢٠ بەرز دەبێتەوە.