İsmail Özdemir,Muhammet Ali Kemal
06 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2018
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان تاوەری تەلەڤیزیۆن و رادیۆی کوچوک چامڵیجا کە کارەکانی بنیاتنانی درێژەی هەیە، بەسەرکردەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەر لە نیوەڕۆ لە شوێنی مانەوەی لە کسکڵیەوە هات و سەردانی تاوەری تەلەڤیزیۆن و رادیۆی کوچوک چامڵیجای کرد. ماوەی یەک کاتژمێر لە تاوەرەکە مایەوە و پرۆژەکەی بەسەرکردەوە و زانیاریی سەبارەت بە کارەکان لە کاربەدەستان وەرگرت.
هەریەک لە وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، جاهید تورهان و پارێزگاری ئیستانبوڵ، واسیپ شاهین و سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ، مەولود ئویساڵ یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان-یان کرد لە میانی بەسەرکردنەوەی تاوەری تەلەڤیزیۆن و رادیۆی کوچوک چامڵیجا.
دوای ئەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان پرۆژەکەی بەجێهێشت بۆ ماوەیەک گفتوگۆی لەگەڵ ئەو هاووڵاتییانەدا کرد کە چاوەڕێیان دەکرد و دیاریی بە منداڵان بەخشی.