Abdullah Shukur
06 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
ناوەندی گشتی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەھەپە) رایگەیاند کە بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆنگرەی نائاسایی ژمارەی واژووی پێویست کۆنەکراوەتەوە( کە دەبێ بگاتە ٦٢٢ واژوو) بۆ ئەم مەبەستەش تەنھا ٥٦٩ واژوو کۆکراوەتەوە.
پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەھەپە) لەبارەی ئەنجامدانی کۆنگرەی نائاسایی راگەیەنراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیی ئەو پارتە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٥ی ئێوارە قۆناغی رادەستکردنی واژووی پێویست بە ناوەندی گشتی بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی نائاسایی کۆتاییھاتووە.
ناوەندی گشتی جەھەپە رایگەیاند کە بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆنگرەی نائاسایی ژمارەی واژووی پێویستی کۆنەکراوەتەوە کە ٦٢٢ واژووە و بۆ ئەم مەبەستەش تەنھا ٥٦٩ واژوو کۆکراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەش راگەیەنرا کە سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو، ٨ی ئابی رۆژی چوارشەممە لە ناوەندی گشتی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ناوەندی پارتەکەی کۆدەکاتەوە.
ئاماژە بەوە دەکرێ کە کڵچدارئۆغڵو گۆڕانکاری لە بەشێکی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن بکات.