Kaan Bozdoğan
23 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پرۆتۆکۆڵی بەشداری سویدی لە ناتۆ واژوو کرد.
لەو بارەیەوە، سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە: "پرۆتۆکۆڵی بەشداری سوید لە ناتۆ، لە بەرواری ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەلایەن بەڕێز سەرکۆمارمان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان واژوو کرا و ڕەوانەی پەرلەمان کرا".