Yeşim Sert Karaaslan,Muhammet Ali Kemal
30 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات تەواوبووە، رایگەیاند ''بۆ لەمەودوا لەبەرامبەر داعشدا یان لەبەرامبەر هەر شتێکی دیکەدا کە ببێتە مایەی هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ئێمە، هەر رێکارێک بگرینە بەر، ئەوە دەبێتە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ. واتە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات تەواوبووە و ئەگەر لەمەودوا لە حاڵەتێکدا کە پێویست بێت ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامبدرێت، ناوێکی دیکەی لێ دەنرێت''.
بینالی یڵدرم بەشداریی لە بەرنامەیەکی هاوبەشی راستەوخۆی هەردوو کەناڵی NTV و Starدا کرد و وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە بابەتەکانی رۆژەڤی دایەوە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم باسی لەوەکرد لە باکووری سووریا لەو ناوچەیەی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی تێدا ئەنجامداوە، هەموو شتێک لەژێر کۆنترۆڵدایە و رایگەیاند:
"بۆ لەمەودوا لەبەرامبەر داعشدا یان لەبەرامبەر هەر شتێکی دیکەدا کە ببێتە مایەی هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ئێمە، هەر رێکارێک بگرینە بەر، ئەوە دەبێتە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ. واتە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات تەواوبووە و ئەگەر لەمەودوا لە حاڵەتێکدا کە پێویست بێت ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامبدرێت، ناوێکی دیکەی لێ دەنرێت''.