Muhammet Ali Kemal
30 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
لەمیانی پێشوازییکردنی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن و لە کۆبوونەوەیەکدا، باسی هەوڵەکانی پاککردنەوەی عێراق و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کرا. هەروەها لە تاوتوێی بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ و ئەو هەنگاوانەی چاوەڕوان دەکرێن سەبارەت رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوەکە بە تورکیا بگیرێنە بەر، کران و جەخت لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییە چڕ و پڕە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا وەک دوو وڵاتی هاوپەیمان، کرایەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ناو سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەستکەوتوون، لەمیانی پێشوازییکردنی، بینالی یڵدرم لە رێکس تیلەرسن و لە کۆبوونەوەیەکدا لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بابەتە ناوچەییەکان کراوە.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەوڵەکانی پاککردنەوەی عێراق و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کرا. هەروەها لە تاوتوێی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی- فەتۆ و ئەو هەنگاوانەی چاوەڕوان دەکرێن سەبارەت رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوەکە بە تورکیا بگیرێنە بەر.
ئەمە جگە لەوەی تیشک خراوەتە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن لە هاریکارییکردنی یەکتردا و سەبارەت بە بابەتە ناوچەییەکان و بابەتەکانی نێوانیان.
لەدوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ئیدارەی نوێی ئەمریکاوە، ئەمە یەکەمین سەردانی فەرمییە بۆ تورکیا ئەنجام دەدرێت و لە کۆبوونەوەی یڵدرم و تیلەرسندا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامییدان بە پەیوەندییە چڕ و پڕە دووقۆڵییەکانی نێوانیان وەک دوو وڵاتی هاوپەیمان لە قۆناغی داهاتوودا.