Halil İbrahim Sincar
01 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2016
سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا ژەنەراڵ هولوسی ئاکار و لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی سوپا، بەمەبەستی سەردانی ئەو یەکانەی ئەرکەکانیان بە سەرکەوتوویی ئەنجام داوە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکە گەیشتە ماردین.
دوێنێ پاش بەشداریکردنی لە مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی ئەفەس-٢٠١٦، ژەنەراڵ هولوسی ئاکار لەگەڵ ژمارەیەک ژەنەراڵ و فەرماندەی باڵای هێزی جەندرمە، هێزی ئاسمانیی و هێزی وشکایی، سەردانی ئەو یەکانەی کرد کە ئەرکەکانیان بەسەرکەوتوویی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکە لە ماردین ئەنجام داوە.
ئاکار لەگەڵ هێزی ئەمنی کۆبۆوە کە ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و گیانفیداکارانە، بەئەنجام گەیاندووە و لەگەڵیاندا نانی خوارد.
دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ یەکە سەربازییەکاندا، ئاکار و شاندی هاوڕێی سەردانی پارێزگاری ماردین، عومەر فاروق کۆچاکیان لە بارەگای پارێزگا کرد.