Zana Natık Kerem
17 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2025
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مەحمود مەشھەدانی کە ئێستا بەسەردانێک لە ئەنقەرەیە، ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا تاوتوێ دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە شەوی ڕابردوو، مەحمود مەشھەدانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە ئەنقەرە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مەحمود مەشھەدانی لە سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای تورکیا ئەنجام دەدات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە دیدار و کۆبوونەوەکانی مەحمود مەشھەدانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای تورکیا، ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێن لەنێویاندا، پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، ھەروەھا دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە.