Heman Hussein Yaseen
17 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2025
هەولێر -AA
شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کە بە "شاندی ئیمراڵی" ناسراون، گەیشتنە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق و لەلایەن سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی پێشوازیان لێ کرا.
شاندەکە پێکهاتوون لە ئەندامانی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر، هەروەها هاوسەرۆکی دەبەپە ئۆزگور ئەرۆڵ و پەرلەمانتاران گوڵجان کاچماڵس و مەهمەت کاماچ.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی، شاندەکە سەردانی باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بکەن و دواتریش بەرەو سلێمانی بەڕێبکەون بۆ کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی.
ڕۆژی شەممە شاندەکە گەیشتە هەولێر و دوێنێ یەکشەممەش لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆبوونەوە.