Kemal Karadağ
28 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ئەحمەد یەنەر ئاماژەی بەوە کرد کە لەسەدا ٥٤،٦٠ی دەنگەکانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرکۆمار ژمێردراون و تۆمارکردنی داتا درێژەی هەیە.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، یەنەر رایگەیاند: "تا ئێستا ٢٦ ملیۆن و ٧٨١ هەزار و ٥٥١ دەنگ ژمێردراون، ئەو دەنگانەی ئەژمارکراون ٢٦ ملیۆن و ٤١٢ هەزار و ٥٩٠ دەنگە، دەنگە ئەژمارنەکراوەکان ٣٦٨ هەزار و ٩٦١ دەنگە. لە ئێستادا دەنگەکان لەسەدا ٥٤،٦٠ی ئەژمار کراوە. تۆمارکردنی داتا درێژەی هەیە".
یەنەر باسی لەوە کرد کە لە تۆمارکردنی داتاکاندا سات بە سات لەگەڵ پارتە سیاسییەکان بەشی دەکەن و گوتی: "تا ئەم ساتە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەدا ٥٤،٤٧ و بەڕێز کەمال کڵچدارئۆغڵو لەسەدا ٤٥،٥٣ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە".