Zana Natık Kerem
28 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەریی لە عێراق، خەمیس خەنجەر پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا.
خەمیس خەنجەر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا.
سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەریی لە عێراق رایگەیاندووە "بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەزموونی دیموکراسیی لە تورکیا کە لای ھەمووان جێگای پێزانیینە، پیرۆزبایی لە گەلی تورکیای دۆست دەکەم".
خەمیس خەنجەر راشیگەیاندووە: "هەروەها ئەم سەرکەوتنە لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاکپارتی پیرۆز دەکەم و پشتیوان بەخوا سەرکەوتن ھەر بۆ ئێوەیە و دۆڕانیش ھەمیشە بۆ دوژمنەکانی ئێوەیە".
ئەمڕۆ یەکشەممە، پڕۆسەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی لە سەرتاسەری تورکیادا بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کە لەلایەن سەرۆکی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردن لە تورکیا، ئەحمەد یەنەر راگەیەندراوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەدا ٥٤،٤٧ و کەمال کڵچدارئۆغڵو لەسەدا ٤٥،٥٣ی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە.