Rewa Mahmut Hasan
14 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2016
لە شارۆچکەی تەدموری سەر بە حومس لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥ محەمەد قاسم ناسر وەک داواکاری گشتی کاری کردووەو باس لەو پەیوەندیانە دەکات لە نیوان رێکخراوی تیرۆریستی داعش و رژێمی بەشار ئەسەددا هەبووە. قاسم ئاماژە بەوە دەکات لەنێوان هەردوولادا پەیوەندی بازرگانی هەیە و رژێم چەک دەداتە ڕێکخراوی تیرۆریستی و لەرێی ئەو سیخوڕانەی لەناو داعشدا جێگیری کردوون، رێگە خۆش دەکات بۆ ئەنجام دانی هەندێک کردەوە لەناو تورکیا.
لە شارۆچکەی تەدموری سەر بە حومس لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥ محەمەد قاسم ناسر وەک داواکاری گشتی کاری کردووەو باس لەو پەیوەندیانە دەکات لە نیوان رێکخراوی تیرۆریستی داعش و رژێمی بەشار ئەسەددا هەبووە. قاسم ئاماژە بەوە دەکات لەنێوان هەردوولادا پەیوەندی بازرگانی هەیە و رژێم چەک دەداتە ڕێکخراوی تیرۆریستی و لەرێی ئەو سیخوڕانەی لەناو داعشدا جێگیری کردوون، رێگە خۆش دەکات بۆ ئەنجام دانی هەندێک کردەوە لەناو تورکیا.
لە میانی هەڤپەیڤینێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ناسر ئاماژەی بەوەدا کە داعش لە کۆتایی ئایاری رابردووداو دوای گرتنی تەدمور چۆتە حومس و لە کۆتایی ساڵدا لە سووریا هەڵهاتووە، پاشان چۆتە تورکیا.
ناسر باس لە پەیوەندی ئاشکرای رژێمی ئەسەد و رێکخراوی تیرۆریستی دەکات و دەڵێت: "لە ٢٠١٣ ەوە کە داعش هێرشی کردە سەر تەدمور، تا ساڵی ٢٠١٥ داواکاری گشتی بووم. لەو ماوەیەدا پەیوەندی بازرگانی داعش و رژێم لەبواری، نەوت، گاز، گەنم، ئاژەڵداری، خۆراک، جلوبەرگ، پێداویستی پزیشکی، زیادی کرد.
ناسر باس لەوە دەکات کە ئەفسەرە پلەدارەکانی رژێم ئاگایان لەهەموو رووداوەکانی رەقا هەیەو دەڵێت "ئەگەر بخوازن لەماوەی چەند هەفتەیەکدا دەتوانن رێکخراوەکە لەناو بەرن، بەڵام سوودی لێ دەبینن، ئەوان پێویستیان بە رێکخراوێکە ببێتە هەڕەشە بۆسەر تەواوی جیهان و وێنای شۆڕشی سووریا ناشرین بکات".
ناسر لەبەشێکی تری گوتەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ماوەیەی لە دادگای تەدمور کاری کردووە چەندین کەس بەتۆمەتی دزی و هەڵخەڵەتاندن بریاری دەستگیرکردنیان بۆدەرچوو. دوای ئەوەی کە دەستگیر دەکران، ئازاد دەکران و دەچوونە رەقاو ئەو ناوچانەی ژێر کۆنترۆڵی داعش، ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە دواتر بیستوویەتی کە یەکەی هەواڵگری، تاوانباران وەک هەواڵگر لەناو داعشدا بەکاردەهێنێت.
لەبەشێکی تری هەڤپەیڤینەکەدا ناسر ئاماژە بە وە دەکات کە هەندێک رێککەوتن راستەوخۆ لەسەر چەک ئەنجام دەدران و لەشەودا بەقاچاخ دەگەیشتە دەست چەکدارانی داعش.
ناسر ئاماژە بەوە دەکات کە بەڵێندەرێک هەبووە بەناوەی شێخ مەحموود حەموودی لەگەڵ رژێمدا کاری کردووە و هەندێک زانیاری تایبەتی داوە بەو. ناسر دەڵێت کە رێککەوتنێکیان لەگەڵ محەمەد جابیر ئەفسەری ناو رژێمدا ئەنجام داوە کە لەگەڵ داعشدا رێککەوتنی فرۆشتنی چەک ئەنجام بدەن و هەندێک لە رێککەوتنەکان راستەوخۆ دەکران و بەشەو چەکەکان دەگوازرانەوە بۆ دەستی چەکدارانی داعش. ئەوانیش پارەکەیان رادەستی جابر دەکرد لەرێگەی ئەو کەسانەی نێوانیانەوە. محەمەد حەماوی یەکێکە لەو نێوەندگیرانەی لەگەڵ داعش و رێکخراوەکەدا لەسەر بڕو جۆری چەکەکان رێک دەکەوتن، ناسر دەڵێت جابر بەو شێوەیە باس لە ڕێککەوتنەکان دەکات: "ئەو چەکانەی داعش دەیویست، دەبرایە هەڵۆکانی بادیە (ناوەی یەکەیەکی سەربازی). دواتر چەکدارانی داعش هێرشیان دەکردەسەر ئەو ناوچەیە. لەکاتی هێرشی داعش بۆ سەر ئەو ناوچانەی چەکەکەی لێیە، دواتر جابر بەبیانووی ئەوەی کە گیانی سەربازەکانی لەلا بەنرخترە، دەکشانەوە. دواتر داعش لەو ناوچانەی چەکەکانی بەدەست دەکەوت دەیگواستنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان. دوای ئەوەی داعش تەواوی چەکەکانی دەبرد، دواتر چەندین ملیۆن دۆلار رادەستی جابر دەکرا. سەرجەم ئەفسەرەکان و بەرپرسانی تەدمور ئەمەیان دەزانی، بەڵام نازانم بۆ ناڕەزایەتیان دەر نەدەبڕی".