Serdar Adıyaman
05 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2023
بەدلیس - AA
دوای کاریگەربوونی بەفربارین لە قەزای ئاهڵاتی پارێزگای بەدلیس، شوێنەوارە مێژووییەکان سپیپۆش بوون.
زۆرێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی وەک گۆڕستانی تورکی-ئیسلامی گۆڕەپانی سەلچوک، خانوو و گومبەزە مێژووییەکان کە خراونەتە لیستی میراتی جیهانیی یونسکۆ، بە بەفر سپیپۆش بوون.
هەروەها فۆتۆگرافەران وێنەی کێلی گۆڕەکانیان لە گۆڕستانی گۆڕەپانی سەلچوک چرکاند کە بە بەفر داپۆشرابوون.

فۆتۆگرافەر ئەحمەد یامڵی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بەفر دیمەنێکی جوانی بە ناوچە مێژووییەکانی قەزاکە بەخشیوە و گوتی: "ئێمە بۆ چرکاندنی وێنەی جوان، سەردانی شوێنەوارە مێژووییەکان دەکەین. لەگەڵ بارینی بەفر، شوێنەوارە مێژووییەکان، گومبەز و کێلی گۆڕەکان جوانتر دەردەکەون. چرکاندنی وێنەی ئەو دیمەنە دڵڕفێنانە ئێجگار دڵخۆشی کردووین".
هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی شەرەفەددین تانری، رایگەیاند کە ئەم بەفربارینە، تامەزرۆیی و پەرۆشیی ئەوانی بۆ دیمەنی بەفر رەواندووەتەوە و گوتی: "دیمەنی جوان دروست بوو. هەم سەردانی گۆڕی باوباپیرانمان کرد هەمیش تەماشای دیمەنە جوانەکانمان کرد، هیوادارم هەمووان بێن و ئەو دیمەنانە ببینن".