Ramal Mahmood
11 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2016
دیاربەکر - AA
قەدەغەی هاتوچۆ لە ١٣ گەڕەکی هەریەک لە شارۆچکەکانی لیجە، خانی و کۆجاکۆیی سەر بە پارێزگای دیاربەکر، کۆتاییهات.
پارێزگای دیاربەکر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانەوە لە ناوچە چیاییەکان و دارستانەکانی شارۆچکەی لیجە، خانی و کۆجاکۆی، کە بەمەبەستی کردنە ئامانجی چەکدارانی پەکەکە و لێدان لە بنکە و بارەگا، حەشارگە و سەنگەر و دەستگرتن بەسەر چەک و تەقەمەنییەکانیاندا، قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرابوو.
باس لەوەشکراوە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە ١٣ گەڕەکی هەرسێ شارۆچکەکە لە کاتژمێر5ی سەرلەبەیانی رۆژی هەینی رێککەوتی ٩ی ئەیلوول درا بۆ ئەوەی گیان و ماڵی هاووڵاتییانی سڤیل پارێزراوبێت. بەهۆی کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە لە هەریەک لە گەڕەکەکانی گوچلو، گۆکچە، زراعەت، ئوچاری، سەرینجە، چاغداش، کایاجک و ئەسەنلەر شارۆچکەی لیجە، و گەڕەکەکانی کرم، گۆمەچ، یایڤان لە شارۆچکەی خانی، هەروەها گەڕەکەکانی شاکلات و یازیکۆی شارۆچکەی کۆجاکۆی، لە کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممەی١١ی ئەیلوولەوە قەدەغەی هاتوچۆ لەو گەڕەکانە هەڵگیراوە.