Zuhal Demirci
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى دەرەوەى توركيا، لە بارەى بڕيارى ئەمريكا لەسەر هەڵگرتنى گەمارۆى چەك لەسەر بەشى قوبڕسى یۆنانی رايگەياند، "لە كاتێكدا هەوڵى كەمکردنەوەى گرژييەكانى رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست دەدرێت، ئەمريكا واژووى لەسەر بڕيارێک كردووە كە كەشى ئاشتيى ژەهراوى كردووە و لەگەڵ رووحى هاوپەيمانێتى يەكناگرێتەوە".
وەزارەتى دەرەوەى توركيا لە روونكردنەوەيەكدا رايگەياند بريارى ئەمريكا لەسەر هەڵگرتنى گەمارۆى چەك لەسەر بەشى قوبرسى یۆنانی يەكسانى و هاوسەنگى نێوان هەردوو بەشى دوورگەكەى پشتگوێخستووە.
لە روونكردنەوەكەى وەزارەتى دەرەوەى توركيادا هاتووە: "لە كاتێكدا هەوڵى كەمکردنەوەى گرژييەكانى رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست دەدرێت، ئەمريكا واژووى لەسەر بڕيارێک كردووە كە كەشى ئاشتيى ژەهراوى كردووە و لەگەڵ رووحى هاوپەيمانێتى يەكناگرێتەوە. چاوەڕوانى ئەمريكا دەكەين چاو بەو بڕيارەى بخشێنێتەوە و پاڵپشتى هەوڵەكانى ئاشتى و سەقامگيرى لە ناوچەكە بكات. بە پێچەوانەوە ئەوە توركيا وەكو وڵاتى زامن، بە شێوەيەكى گونجاو لەگەڵ ماف و بەرپرسيارێتى مێژوويى، هەنگاوى پێويست و هاوشێوە دەنێت بۆ گەرەنتيكردنى ئاسايشى خەڵكى توركى قوبڕس".