Sarp Özer
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركيا، خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ وەزيرى بەرگريى ليبيا، سهڵاحەددین نه‌مروش كۆبووه‌وه.
بە گوێرەى ئەو راگەیەندراوەی كە لە وەزارەتى بەرگريى توركيا بڵاوكراوەتەوە، وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار بە رێورەسمێكى سەربازیى پێشوازى لە نەمروش كردووە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتى بەرگريى توركيادا هاتووە: "ئاكار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به نه‌مروش-ی راگه‌یاندووە، توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له چالاكییه‌كانی مه‌شقپێكردن و راوێژكاریی له بواره‌كانی سه‌ربازیی و ئه‌منییدا، به سوپای لیبیا. هەروەها ئاكار، بە نامرۆش-ى گوتووە، بۆ دەستەبەركردنى ئاشتى و سەقامگيرييەكى جێ‌گير بەردەوام دەبن لە پاڵپشتيكردنى حكوومەتى شەرعى ليبيا كە لەلايەن نەتەوەيەكگرتووەكانەوە ناسێنراوە"
سەرۆک ئەركانى سوپاى توركيا جەنەڕاڵ ياشار گولەر-يش ئامادەى كۆبوونەوەكە بوو.