Necat Hazar,Mesut Varol
16 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2020
وان - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو سه‌باره‌ت به رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری و پشكنین له وان، رایگه‌یاند ''تیمه‌كانمان له چیای ئارتۆس كه دوو هه‌زار و ٢٠٠ مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه فڕۆكه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه تێكشكاوه، هه‌واڵی ئه‌وه‌یان پێداین كه حه‌وت رۆڵه‌ی قاره‌مانمان شه‌هیدبوون كه دووانیان فڕۆكه‌وانن''.
سولەیمان سۆیڵو له فڕۆكه‌خانه‌ی فه‌ریت مه‌له‌ن له وان له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان باسی له‌وه كرد كه فڕۆكه‌ی پشكنینی مۆدێل ٢٠١٥ كه له رۆژی دووشه‌ممه‌وه له وان و هه‌كاری سه‌رقاڵی كاری پشكنین و چاودێرییه، ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ١٨:٣٥ی رۆژی ١٥ی تهمووز له فڕۆكه‌خانه‌ی فه‌ریت مه‌له‌ن له وان به‌مه‌به‌ستی كاری پشكنین و چاودێری ده‌ستی به فڕین كردووه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا باسی له‌وه كرد كه له فرۆكه‌كه‌دا، حه‌وت كارمه‌ندی ئاسایش هه‌بوون كه دووانیان فڕۆكه‌وان بوون و گوتی: ''دوایینجار كاتژمێر ٢٢:٣٢ كاتێک به‌سه‌ر ئاسمانی باشكالهوه بووه په‌یوه‌ندی به فڕۆكه‌خانه و ناوه‌ندی قوله‌ی چاودێرییه‌وه كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه دوه كه له گه‌ڕانه‌وه‌دایه. دواتر كاتژمێر ده‌ورووبه‌ری ٢٢:٤٥، به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رادار و ناوه‌ندی په‌یوه‌ندیدا پچڕاوه. كاتژمێر ٢٣:١٥ زانیارییه‌كی له‌و شێوه‌یه‌مان پێگه‌شت، به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنی كێشه‌یه‌كی ته‌كنینی بۆ كرا. له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌واڵێك گه‌یشت كه له ده‌ورووبه‌ی گه‌واش فڕۆكه‌كه دیارنه‌ماوه. به‌و هۆیه‌وه هه‌موو تیمه‌كانمان له ئاسمان و زه‌ویه‌وه ده‌ستیان به كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای فڕۆكه‌كه‌دا كرد. تیمه‌كان ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٠٣:٠٠ی شه‌و له چیای ئارتۆس كه دوو هه‌زار و ٢٠٠ مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه، پاشماوه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان دۆزیه‌وه كه خۆی كێشا بوو به چیاكه‌دا و هه‌واڵی ئه‌وه‌یان پێداین كه حه‌وت رۆڵه‌ی قاره‌مانمان شه‌هیدبوون كه دووانیان فڕۆكه‌وانن. ئێستا تیمه‌كان له‌وێن و ئێمه‌ش ده‌چینه ئه‌وێ. داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشی له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین''.
دواتر وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی وان، مه‌همه‌ت ئاكتاش و پارێزگاری وان، مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز و فه‌رمانده‌ی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه، لیوا حاجی ئیلباش به‌ره‌و ناوچه‌كه به‌ڕێكه‌وت.