Fırat Taşdemir
16 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2020
ئەنقەرە - AA
کاتێک لە ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦دا، رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی هەوڵیدا کودەتا بەسەر حکوومەتی تورکیادا بکات، بۆ بانگێشتکردنی خەڵک بۆ یەکڕیزیی و یەکێتیی لە مزگەوتەکانەوە سەڵا کرا.
لە چوارەمین ساڵیادی شکستهێنان بە کودەتای ١٥ی تەمووزدا و لەسەر داوای بەڕێوبەرایەتی کاروباری ئایینیی تورکیا لە کاتژمێر ١٢:١٣ شەوی رابردوو لە ٩٠ مزگەوتی هەر ٨١ پارێزگاکەدا، سەڵا کرا کە بووەتە رەمزێکی یەکڕیزیی و یەکێتیی.
خودی سەرۆکی کاروباری ئایینیی تورکیا، عەلی ئەرباش لە مزگەوتی بێشتەپە لە شاری ئەنقەرە سەڵای کرد.
لەلایەکی دیکەیشەوە شەوی رابردوو، تا نوێژی بەیانی گڵۆپەکانی مزگەوت و منارەکان بەداگیرساوی مانەوە.