Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
18 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆكی گشتیی جەهەپە، كەمال كڵچدارئۆغڵو رایگه‌یاند "ئەركی سەرەكیمان لەمەودوا دەست پێ دەكات. سەرۆك شارەوانییەكانمان، لەو شارانەی كە هەڵبژێردراون، سەرۆك شارەوانیی پارتێك نین، بەڵكو سەرۆك شارەوانیی ئەو شارەن".
كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له‌باره‌ی بڕیاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان سه‌باره‌ت به‌و كاندیدانه‌ی به‌پێی بڕیارنامه‌كان كه وه‌ك یاسا كاریان پێده‌كرێت دوورخراونه‌ته‌وه، رایگه‌یاند "دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان ئێوه رێگه‌تان به ئه‌وان داوه بچنه ناو هه‌ڵبژاردن، پێویسته ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان بردۆته‌وه ئێوه به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیان پێشكه‌ش بكه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانیان پێ بدرێت توركیا له په‌ڵه‌یه‌كی دیموكراسی رزگاری ده‌بێت".
سەرۆكی گشتیی جەهەپە تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ته‌وه‌ری راسته‌قینه‌ی توركیا كه ئابوورییه و گوتی: "ده‌بێت ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كه سیاسه‌ت خه‌می لێ بخوات ئه‌وه بێت 'ئێمه چۆن له‌و قه‌یرانه ده‌رباز ده‌بین' ".