Merve Özlem Çakır,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
18 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له كۆتایی ساڵی رابردوو، سه‌رژمێری منداڵان له توركیا، ٢٢ ملیۆن و ٩٢٠ هه‌زار و ٤٢٢ كه‌س بووه، به‌مجۆره منداڵان رێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٨ی دانیشتووانی توركیا پێكده‌هێنن.
فه‌رمانگه‌ی سه‌رژمێری توركیا، سه‌رژمێری منداڵانی له ساڵی ٢٠١٨ بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی سیسته‌می تۆماری باری شارستانی له كاتێكدا كۆتایی ساڵی رابردوو، سه‌رژمێری گشتیی له توركیا ٨٢ ملیۆن و سێ هه‌زار و ٨٨٢ كه‌س بووه، ٢٢ ملیۆن و ٩٢٠ هه‌زار و ٤٢٢یان به منداڵ تۆماركراون.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مرۆڤی تا ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ وه‌ك منداڵ پێناسه كردووه.
له كاتێكدا له ساڵی ١٩٧٠، منداڵان له‌سه‌دا ٤٨،٥ی سه‌رژمێری گشتییان پێكهێناوه، ئه‌م رێژه‌یه له ساڵی ١٩٩٠ بۆ له‌سه‌دا ٤١،٨ و له ساڵی رابردووش بۆ له‌سه‌دا ٢٨ دابه‌زیووه.
بەپێی پێشبینییەکان بۆ رێژەی دانیشتوان، چاوەڕوان دەکرێت لە ٢٠٤٠دا رێژەی منداڵ بۆ سەدا ٢٣،٣ و لە ٢٠٦٠دا بۆ سەدا ٢٠،٤ و لە ٢٠٨٠دا بۆ سەدا ١٩ دابەزێت.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٨، رێژەی سەدا ١٨،٧ی دانیشتوانی ٢٨ وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا منداڵن. لەنێویاندا ئێرلەندا بەڕێژەی سەدا ٢٤،٨ خاوەنی بەرزترین رێژەی منداڵە و دوای ئەویش ھەریەکە لە فەڕەنسا بەڕێژەی سەدا ٢١،٩ و شانشینی یەکگرتوو بەرێژەی سەدا ٢١،١ دێن.
ئیتاڵیاش بەڕێژەی سەدا ١٦،٢ خاوەنی کەمترین رێژەی منداڵە.
ھەریەکە لە ئەڵمانیا بەڕێژەی ١٦،٤ و ماڵتا بەڕێژەی ١٦،٦ لە دانیشتوانەکەیان منداڵن.