Mohammed Baqi Hussein
10 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2016
داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی بانگه‌شه ده‌كرێت تایبه‌تن به په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په ده‌نیز بایكاڵ، به سیفه‌تی شایەت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بانگهێشتی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كه‌مال كڵچدارئۆغڵوی كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره‌وه وه‌رگیراوه، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به سكرتێره‌كه‌ی كڵچدارئۆغڵووهوه كراوه و بانگهێشتی ناوبراو كراوه تا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه گوته‌ی لێوه‌ر بگیرێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن داواكار له نووسینگه‌ی تاوانه‌كان دژی شیرازه‌ی ده‌ستوورییه‌وه، به‌ڕێوه ده‌برێت.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی دیكه كه له ساڵی 2011دا بووه هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چه‌ند سیاسییه‌كی مه‌هه‌په، له مانگه‌كانی رابردوودا، له‌سه‌ر گومانی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پێكهاته‌ی هاوته‌ریبه‌وه ئه‌نجامدراون، یه‌كخران.