Necat Hazar
10 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2016
لەئەنجامی تەقاندنەوەی ئەو بۆمبەی لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە لە سەر رێگەیەک لە شارۆچکەی ئیپەکیۆڵوی سەر بە شاری وان چێنرابوو، دوو پۆلیس گیانیان لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، پاش ئەوەی هێزەکانی تەناهی زانیاریی ئەوەیان پێ دەگات کە تیرۆریستانی سەر بە پەکەکە بۆمبێکی درووستکراویان لە سەر رێگەیەک لە شارۆچکەی ئیپەکیۆڵو چاندووە، تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پارێزگا ئۆپەراسیۆنێک دەست پێ دەکەن.
لە کاتێدا تیمەکانی پووچەڵکردنەوە سەرگەرمی ئەوە بوون بۆمبەکە پووچەڵ بکەنەوە، بۆمبەکە تەقییەوە. لە ئەنجامیشدا دوو پۆلیس گیانیان لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
ئۆپەراسیۆنێک بەمەبەستی دەستگیردنی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکە بە هاوکاری پشتیوانیی ئاسمانی، دەستی پێ کرد.