Adem Koç,Mohammed Baqi Hussein
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
كۆنووسی یەكگرتووی دەنگەكانی ماڵتەپە دوای ئەوەی كە كارەكانی دووبارە ژماردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی خۆجێیی 31ی ئاداری 2019 كۆتایی هات، رەوانەی ئەنجوومەنی هەڵبژاردنی ئیستانبوڵ كرا.
كاتژمێر 12:22ی شەوی رابردوو ژماردنی دەنگی هەزار و 89 سندوق لە ماڵتەپە كۆتایی هات.
ئەنجوومەنی هەڵبژاردنەكانی ناوچەكە دوای كارەكانی دووبارە ژماردنەوەی دەنگەكان، دەستی بە كارەكانی كرد لەبارەی كۆنووسی یەكگرتووەوە.
دواتر كۆنووسی یەكگرتوو بە واژووكراوی لەژێر رێوشوێنی ئەمنیدا رەوانەی ئەنجوومەنی هەڵبژاردنەكانی ئیستانبوڵ كرا.