Savaş Güler
19 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2022
كۆنیا – AA
له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له كۆنیا، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٦ كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
پاسێک لە ٥٠ھەمین کیلۆمەتری رێگای کۆنیا-ئاکسارای وەرگەڕا. دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان، ژماره‌یه‌ك زۆر له تیمه‌كانی پۆلیس و فریاكه‌وتنی خێرا ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان له ئاكامی رووداوه‌كه‌دا، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٦ كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
برینداربووان به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
