Aynur Ekiz
27 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی په‌رله‌مانی توركیا كه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دوو سكاڵای جیاواز بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی دیاربه‌كر لە فراکسیۆنی هه‌ده‌په، سه‌مرا گوزه‌ل به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار" و به‌هۆی ئه‌و وێنانه‌ی له‌گه‌ڵ تیرۆریستێكی كوژراوی په‌كه‌كه چركاندوونی، كاتژمێر ١٤:٠٠ی رۆژی دووشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی په‌رله‌مانی توركیا و په‌رله‌مانتار له بازنه‌ی كرككاله سەربە فراکسیۆنی ئاك پارتی، ره‌مه‌زان جان له‌باره‌ی تۆماركردنی دوو سكاڵا بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی دیاربه‌كر سەربە فراکسیۆنی هه‌ده‌په، سه‌مرا گوزه‌ل به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگه‌یاند "بۆ داكۆكی له‌خۆكردن به‌شێوه‌ی نووسراو تا سبه‌ی ماوه‌مان داوه به سه‌مرا گوزه‌ل. پلانمان بۆ ئه‌وه داناوه كاتژمێر ١٤:٠ رۆژی دووشه‌ممه كۆببینه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و بییه‌وێت به‌شێوه‌ی زاره‌كی داكۆكی له خۆی بكات. به‌م جۆره ده‌توانێت بێت و رووبه‌ڕوو داكۆكی له‌خۆی بكات، یاخود هاوڕێیه‌كی په‌رله‌مانتاری ده‌توانێت بێت داكۆكی لێ بكات. پرۆسه‌كه به‌م جۆره به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت. هاوڕێكانمان كه ئه‌ندامن له لیژنه‌كه له دۆسیه‌كان ده‌كۆڵنه‌وه".
رەمەزان جان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی دوای یه‌ك مانگ له دروستبوونی باوه‌ڕی پێویست، راپۆرته‌كه‌ی ئاماده كردووه و گوتی: "راپۆرته‌كه ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی هاوبەش ده‌كرێت كه له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسا و ده‌ستووریی لە په‌رله‌مانی توركیا پێك هێندراوه. هێشتا داكۆكی به‌شێوه‌ی نووسراوی سه‌مرا گوزه‌ل نه‌گه‌یشتووه‌ته لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی. داكۆكی له‌خۆكردن مافێكی ره‌وایه. ئێمه‌یش چاوه‌ڕوانی داكۆكی زاره‌كیی ده‌كه‌ین و گوێی بۆ ده‌گرین. ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هاوبەش له‌گه‌ڵ پسپۆڕان له دۆسیه‌ی نوێ ده‌كۆڵنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی خۆیانی بۆ ده‌كه‌ن".