Adsız Günebakan
27 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2022
عەنتاب - AA
لە عەنتاب سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەسەر ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا سەپێندرا.
دانیشتنەکانی دادگاییکردنەکە کە لە دووەمین دادگای سزا قورسەکانی عەنتاب بەڕێوەچوو، تیایدا ئیسماعیل عەبدولعەزیز ه، کە دەستبەسەر نییە لەگەڵ پارێزەرەکەی ئامادە بوون.
ئیسماعیل عەبدولعەزیز ه. بانگەشەی ئەوەی کرد کە هیچ کام لە ئەندامانی خێزانەکەی لەناو رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا نین و هیچ پەیوەندییەکیان بە رێکخراوکەوە نییە.
داواکاری گشتیی لە دانیشتنەکەدا باسی لەوە کرد کە ئیسماعیل عەبدولعەزیز ه. لەنێو رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا چالاکی ئەنجامداوە و لەو ئامێرە دیجیتاڵانەی دەستیان بەسەردا گیراوە دەرکەوتووە کە پڕوپاگەندەی بۆ رێکخراوەکە کردووە.
دەستەی دادگا بەتاوانی ''ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکداریی'' سزای شەش ساڵ و سێ مانگی بەسەر تۆمەتبارەکەدا سەپاند.