Sefa Şahin
18 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند: "هێرش كردنه سه‌ر باره‌گای لقی ئیزمیری هه‌ده‌په پڕۆڤه‌یه‌كی خوێنڕێژانهیه، پیلانگێڕییه‌كی قێزه‌ونه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی دانبهخۆداگرتوویی كۆمه‌ڵگا".
باخچه‌لی له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و تارمایییه‌ی ده‌یه‌وێت ئاسایشی و ئارامی كۆمه‌ڵگا تێك بدات ئه‌مجاره له ئیزمیر ده‌ركه‌وت و بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه و تێكدانی توركیا ئه‌م كاره قێزه‌ونه ئه‌نجام درا.
باخچه‌لی به جه‌خت كرده‌وه له‌وه‌ی كه پێویسته رووی ناوه‌وه‌ی ئه‌م كاره قێزه‌ونه ئاشكرا بكرێت، گوتی: "هێرش كردنه سه‌ر باره‌گای لقی ئیزمیری هه‌ده‌په پڕۆڤه‌یه‌كی خوێنڕێژانهیه، پیلانگێڕییه‌كی قێزه‌ونه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی دانبهخۆداگرتوویی كۆمه‌ڵگا".
باخچه‌لی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن ئاوا له ناكاو وێنه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره دۆزرایه‌وه كه به په‌نجه‌كانی هێمای گورگه‌بۆری كردووه و ده‌ڵێت: "له‌و باوه‌ڕه‌دام خوشك و برا به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده‌كانمان ناكه‌ونه ناو ئه‌و داوه".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ناكرێ ئه‌و كه‌سه قێزه‌ونه بكرێته نموونه‌یه‌ك تاكوو بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به مه‌بده‌ئی پێ تۆمه‌تبار بكرێت چونكه ئه‌مه قبوڵكراو نییه و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر برایه‌تی و یه‌كڕیزی نیشتمانی.