Cemil Murat Budak
18 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆكایه‌تی داواکاری گشتی ئەنقەرە بە تۆمەتی "پشتوانیکردنی دارایی تیرۆریزم" و کۆکردنەوەی پارە بۆ رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٦١ کەس دەرکرد.
سەرۆكایه‌تی داواکاری گشتی ئەنقەرە رایگه‌یاند له میانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له جموجۆڵی هه‌ژماره بانكییه‌كانیان و گوێگرتن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانیان بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ٦١ كه‌س ده‌ركردووه كه ده‌ركه‌وتووه به دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ داعش "پشتیوانی دارایی‌یان كردووه له تیرۆریزم".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و میانه‌یه‌دا تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌ندرمه‌ی ئه‌نقه‌ره هه‌ڵمه‌تێكیان له ١٢ پارێزگای توركیا ده‌ست پێكردووه و تاكوو ئێستا ٤٠ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون.