Abdullah Shukur
30 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2018
موغلا - AA
ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، سەزای تەمەللی رایگەیاند ئەوان وەک هەدەپە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان و گوتی: "ئێمە وەک پارتی دیموکراتی گەلان بەردەوام دەبین لە بەرزکردنەوەی بەرەنگاری بۆ بەدەستھێنانی ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی گەلان".
تەمەللی لە کۆبوونەوەیەکی پارتەکەی لە ھۆڵێکی بووک گواستنەوە لە شارۆچکەی میلاسی سەر بە پارێزگای موغلا وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا رایگەیاند کە کار دەکەن بۆ بونیاتنانی کۆماری دیموکراتی لە وڵات و بۆ ئەمەش رۆشنبیری و مێژوو و نەریتی پێویستیان ھەیە.
تەمەللی باسی لەوەشکرد کە ھەڵبژاردنی خۆجێی لە بەردەم تورکیادا ھەیە و گوتیشی: "قۆناغی ھەلبژاردن بە بەرەنگاربوونەوە بۆ بەدەستھێنانی ئاستی و دیموکراسی دەبەینە سەر، هەر بۆیە بە ئیرادەیەکی زۆر بەھێز بەشداری لەو ھەڵبژاردنە دەکەین. ئیرادەکانمان دەگوازینەوە بۆ سەر سندووقەکان و لە ناو سندووقەکانیش ئاشتی و دیموکراسی دەردەھێنین. چونکە ئەم وڵاتە شایەنی ئەوە نییە بە رێگەی قەییوم بەڕێوە ببردرێت".
ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، سەزای تەمەللی گوتیشی :"ئێمە وەک پارتی دیموکراتی گەلان بەردەوام دەبین لە بەرزکردنەوەی بەرەنگاری بۆ بەدەستھێنانی ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی گەلان".