Halil İbrahim Başer,Rewa Mahmut Hasan
01 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2017
لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی گەرمای بێزارکەر بۆ ناوچەکە، لە ئەمڕۆدا لە شاری ئیستانبوڵ پلەی گەرما دەگاتە ٤٥ پلەی سەدی.
شاری ئیستانبوڵ کە ماوەیەکە کەوتووەتە ژێر کاریگەری پلەی گەرمای ئەفریقای باکوور، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ئیستانبوڵەوە دەست کەوتوون، چاوەڕێ دەکرێت تا رۆژی دوو شەممە ئەو شەپۆلە گەرمایە بەردەوامی هەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما ٣٧ دەبێت و نزمترین پلەی گەرماش ٢٧ پلە بێت، بەڵام هاوکات لە کاتژمێر١:٠٠ - ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆدا پلەی گەرما بگاتە ٤٥ پلەی سەدی و چاوەڕێ دەکرێت تا رۆژی دوو شەممە پلەکانی گەرما بگەڕێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.
بەپێی پێشبینیەکان پلەی گەرمای شارەکە لە رۆژی دوو شەممەدا بۆ ٣٢ پلەی سەدی دادەبەزێت و رۆژی سێشەممەش چاوەڕێی بارانی بەلێزمە دەکرێت لەو شارە، کە ئەمەش پلەکانی گەرما دادەبەزێنێت.