Mazın Asad
30 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپدا، ھەردوو سەرکردە ئاڵوگۆڕی بیر و بۆچوونیان کرد لەبارەی بارگرژی نێوان قەتەر و وڵاتانی کەنداو. جەختشیان کردەوە لە گرنگی رەوینەوەی بارگرژییەکە تا زووە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە دانوستان بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ترەمپ ئەنجام داوە.
لە پەیوەندییەکەدا ھەردوو سەرکردە پرسی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە بوارەکانی پیشەسازی بەرگری و ئابووریان تاوتوێکرد و ئاڵۆگۆڕی بیر و بۆچوونیان کرد لەبارەی بارگرژی نێوان قەتەر و وڵاتانی کەنداو. جەختشیان کردەوە لە گرنگی رەوینەوەی بارگرژییەکە تا زووە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە دانوستان بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییەکە ئاماژەی بە گرنگی بەرەنگاربوونەوەی ھەموو جۆرە رێکخراوێکی تیرۆریستی کردەوە بە تایبەتیش پەکەکە، فەتۆ و داعش.
ھاوکات ھەردوو سەرکردە رێککەوتن لەسەر پتەوکردنی کاری ھاوبەش لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رێگریکردن لە سەرچاوەی دارایی تیرۆر.