Serdar Açıl
31 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2024
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا، ئەحمەد یەنەر ئاماژەی بەوە کرد کە قەدەغەی پەخشی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەڵگیراوە.
لە بەردەم باڵەخانەی دامەزراوەکە یەنەر بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
یەنەر سوپاسی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کرد بۆ پابەند بوون بە قەدەغەی پەخش و، ئاماژەی بەوە کرد کە لای داواکاری گشتیی کۆماری سکاڵا دژی ئەو دامەزراوانە تۆمار دەکەن کە قەدەغەی پەخشیان شکاندووە و داتاکانیان بڵاوکردووەتەوە.
گوتیشی: "لە ئێستاوە قەدەغەی پەخش هەڵگیراوە. خێر و خۆشی بێت بۆ هەموومان و وڵاتەکەمان".