Cüneyt Çelik,Tevhid Furkan Nehri
05 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2025
قەرس - AA
بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ١١٠هەمین ساڵیادی بزووتنەوەی ساریکامیش لە سەرتاسەری توركیاوە هەزاران كەس ڕوویان لە قەرس کرد.
بە گەنج و پیر و ژن و منداڵ و گەورە و بچووكەوە بەمەبەستی یادكردنەوەی سەربازانی ساریکامیش هەزاران كەس گەیشتنە بەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدان لە چیاكانی ئەڵاهو ئەكبەر.
لەمەراسیمێكدا هاووڵاتیان تاجەگوڵینەیان لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانا و وێنەیان گرت.
یادەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل، وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتی مونیر ئۆزدەمیر، وەزیری وەرزش و لاوان عوسمان ئاشکن، وەزیری بەرگریی یاشار گولەر و ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتڤانان و کەسایتییەکان و هەروەها بەرپرسانی پارێزگای قەرس کرایەوە.
لە ناوچەکەدا هێزێکی ئەمنی زۆر بڵاوی پێکرا و تیمەکانی قزلای'یش چا و شلەمەنی گەرمیان پێشکەش بە بەشداربووانی یادەکە کرد.