Yusuf Soykan Bal
04 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، "لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ و هەروەها ناوچەکانی خواکورک و گارە لە باکووری عێراق ١٠ تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خران".
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە: "سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ و هەروەها ناوچەکانی خواکورک و گارە لە باکووری عێراق ١٠ تیرۆریستی پەکەکەیان لەچالاکی خست. ئۆپەراسیۆنەکانمان پێداگرانە بەردەوامن بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیدا".