Fecri Barlık
13 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2018
سێرت- AA
لە سێرت دوو بەتالیۆنی نوێی جەندرمە بە ناوەکانی "ئاتاڵار" و "تاتارلار" دامەزرێنراون و ئەرکەکانیان بە سەرکەوتوویی لە چیای هەرەکۆل کە دوو هەزار و ٤٧ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە شارۆچکەی پەرواریی، بەجێدەگەیەنن.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن پارێزگاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە هەردوو بەتالیۆنی کۆماندۆ "ئاتاڵار" و "تاتارلار" کە سەربە فەرماندەیی جەندرمەن لە پارێزگاکە، لەدوای مەشق و راهێنانی پێویست، دەستیان بە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە چیای هەرەکۆل کردووە و رێگە بە تیرۆریستان نادەن لە ناوچەکە دەرکەون.
بەتالیۆنەکانی جەندرمە لەو ناوچەیەی کە کۆمپانیای هاوبەشیی نەوت لە تورکیا، درێژە بە کاری گەڕان دەدات و لە تیرۆریستان پاککراوەتەوە، لە ئەرکدان، بە پشتیوانیی گوندپارێزەکان، حەشارگە و ئەو ئەشکەوتانەی کە تیرۆریستان بەکاریدەهێنن، لەناودەبەن و رێگە بە تیرۆریستان نادەن چالاکی ئەنجامبدەن.
کۆماندۆکان بێ ئەوەی گوێ بدەنە ئەوەی شەوە یان رۆژ، ئەرکەکانیان بە ئەنجام دەگەیەنن و لەپێناو خۆشگوزەرانی و ئاسایشی شارەکەدا درێژە بە کارەکانیان دەدەن.