Sidar Can Eren
09 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2024
تونجەلی - AA
د. ئوغوڕ چیت کە ئاکادیمییەکەی دانیشتووی تونجەلییە، بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجەکانی بۆ دیمەنی جوانی دۆڵی مەنزوور، لە ناو ڕووبارەکەیدا دەستی کرد بە ژەنینی کەمان.
ناوچە گەشتیارییەکە لە ناو جەرگەی چیاکانی سارپ و دارستانی مەشە هەڵکەوتووە و لەم ساڵانەی دواییدا هەوڵێکی زۆر دراوە بۆ ڕێکخستنەوە و ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران.
ناوچەکە ساڵانە هەزاران گەشتیار سەردانی دەکەن و پارکی نیشتمانی دۆڵی مەنزوور زۆرترین سەردانیکەر دەبینێت.
پارکەکە ٤٢ هەزار هێکتار زەوییە و چەندین ئاژەڵی ماڵی و کێوی لێ دەژین.
پارێزگاری تونجەلی بولەنت تەکبیک ئۆغڵو هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ ئەوەی بە ئەنجامدانی پڕۆژەی جۆراوجۆر سەرنجەکان بۆسەر ناوچە گەشتیارییەکە ڕابکێشێت.
تەکبیک ئۆغڵو دواجار داوای لە مامۆستای کۆلێژی هونەرە جوانەکان د. ئوغور چیت کردووە کە لە ناوچەکەیان ئامادە بێت کەمان بژەنێت.
دوای هەماهەنگییەکان، د. ئوغور چیت لە ناوچەکە ئامادەبوو و دەستی کرد بە ژەنینی کەمانەکەی.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، د. ئوغور چیت وێڕای ئاماژەکردن بەوەی کە باوک و برایەکەشی هەر موزیکژەنن، گوتی: "بۆ میوزیکژەنێک، بوونی لە ناو ئەم سرووشتە و دەنگی خوڕەی ئاوەکە، پاداشتە. ئەم جوانییە یارمەتییەکی زۆری من دەدات".
د. ئوغور چیت سوپاسی پارێزگاری تونجەلیشی کرد بۆ ئەو گرنگییەکەی پێی دراوە و گوتی: "سوپاسی بەڕێز والی دەکەم. منیان سواری بەلەمێک کرد و هێنایانمە ناوەڕواستی ڕووبارەکە. ئەوەی بۆ من وەک خیاڵێک بوو، جەنابی والی بۆی کردم بە ڕاستی".